Skip to content

خۆلبارین كوردستان به‌ره‌و كوێمان ده‌بات ؟ شاره‌زایه‌كی بواری ژینگه‌ : ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری دیارده‌ی خۆلبارین نه‌كریت ره‌نگه‌ له‌ داهاتوو دا كوردستان ببێته‌ وه‌لاته‌یكی بیابان

 

سالار حه‌سن

كوردستان یه‌كیكه‌ له‌و ناوچانه‌ كه‌ به‌ به‌رده‌وامی روبه‌روی شه‌پولی خولبارین ده‌بیته‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌م چه‌ند ساله‌ی دواییدا شه‌پوله‌كان چر بووته‌وه‌ كه‌ هه‌نده‌كیان له‌ ناۆخۆوه‌وه‌ هه‌لده‌كه‌ن وهه‌نده‌یكی تریان له‌ ناو عیراق وه‌ ده‌ره‌وه‌ی وه‌لات دیت .

پسپورانی بواری ژینگه‌یی پییانوایه‌ ئه‌گه‌ر بیت چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م دیارده‌یه‌ نه‌كریت كاریگه‌ری سیلبی بۆ سه‌ر ئاستی به‌رهه‌م و به‌روبومی كشتوكالی ده‌بیت .

به‌ پی ئه‌و پیشبینیانه‌ی كه‌ ده‌زگای ژینگه‌یی و كه‌شناسیه‌ جیهانیه‌كان بلاویانكردووته‌وه‌ عیراق تا سالی 2040 ده‌بیته‌ بیابان وه‌ ژیان تیدا ئه‌سته‌م ده‌بیت و كارگیریكی زور خراپ ده‌كاته‌ سه‌ر ژیان و كارو چالاكیه‌كانی مروڤ ،هه‌روها به‌ پی دوا لیدوانی وه‌زیری كشتوكالی عیراقی سالانه‌ به‌ هۆی ووشكه‌ سالی و خوولبارانه‌وه‌ 100 هه‌زار دونم زه‌وی ده‌بیته‌ بیابان .

له‌م ژه‌ند ساله‌ی دواییدا به‌ به‌رده‌وامی شه‌پوله‌كانی خولبارین روو له‌سه‌رجه‌م  ناوچه‌كانی هه‌ریمی كوردستان ده‌كات به‌ پی ووته‌ی شاره‌زایانی بواری ژینگه‌ ئه‌و شه‌پولی  خولبارینانه‌ له‌ دوو سه‌رچاوه‌ی جیاواز دوروست ده‌به‌ن .

(خالید فائیق ده‌رویش )خویندكاری دوكترا له‌ بواری رووه‌ك و ماموستا له‌ زانكوی گه‌رمیان ئاما1ه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و خولبارینه‌ كه‌ جیهانیه‌ ‌وه‌وا له‌ ناوچه‌ بیابانیه‌كانی وه‌لاتانی عه‌ره‌بیه‌وه‌ دورست ده‌بن وه‌ له‌ گه‌ل هه‌وا ده‌گوازنه‌وه‌ كوردستان هه‌روها سه‌رچاوه‌ی دووه‌مه‌می خولبارینه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی چه‌ند هوكاریكه‌وه‌ دوروست ده‌بیت كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی ناوخوییه‌.

ئه‌و ماموستای زانكوی گه‌رمیان ووتی "به‌ هۆی كه‌می یان نه‌بوونی رووپۆشی سه‌وزایی وه‌ كیلانی به‌رده‌وامی زه‌وییه‌كان و رویشتنی ئاژه‌ل به‌ سه‌ر زه‌وییدا دوروست ده‌بیت ئه‌مانه‌ش ده‌بیته‌ هۆی شیبوونه‌وه‌ی تویژی سه‌ر زه‌وی و له‌ گه‌ل هه‌ل كردنی بادا له‌ زه‌وی به‌رز ده‌بیته‌وه‌ پاشان به‌ شیوه‌ی باران داده‌بزنه‌ سه‌ر شوینه‌ ئاوادانه‌كانه‌وه‌ .

روژانه‌ له‌ئه‌نجامی خوول بارین له‌  هه‌ریمی كوردستانه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریان بو بكریت چونكه‌ خولبارین كاریگه‌ری زور سیلبی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ته‌ندورستی مروڤ ،خالید فائیق باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ خولبارین ده‌بیته‌ هۆی تیكچوونی باری ته‌ندورستی مروڤ به‌ تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ نه‌خوشی (جیوب )یان هه‌یه‌،ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ جیوبیان هه‌یه‌ به‌ هۆی خول بارینه‌وه‌ توشی  ته‌نگه‌ نه‌فس ده‌بن ئه‌مه‌ش له‌ ۆه‌نجامی ئه‌و خوله‌ی كه‌ ده‌باریت كه‌ ده‌بیته‌ تیك چوونی باری ته‌ندورستیان .

له‌ سالی 1991جۆره‌ ڤایروسیك له‌ به‌روبومی كشتوكالی ئوگه‌ندا دا پیدا بوو كه‌ له‌ ئه‌نجام به‌رهه‌می دانه‌ ویله‌ی ئه‌و وه‌لاته‌ به‌ ته‌واوی توشی نه‌خوشی كرد كه‌ به‌ نه‌خوشی ره‌ش بوونه‌وه‌ی گه‌نم و جۆ ناسراوه‌ ئه‌م نه‌خوشیه‌ له‌ ئه‌نجامی خولبارینه‌وه‌ روی له‌و وه‌لاته‌ كرد ،خالید فائیق ووتی "گه‌ر شه‌پوله‌كانی خولبارینی جیهانی به‌م شیوه‌یه‌ روو له‌ كوردستان بكه‌ن ئه‌وه‌ دوور نیه‌ ئه‌و جوره‌ نه‌خوشییه‌ بگاته‌ هه‌ریمی كوردستانیش .هوروها ووتی خولبارین ریگه‌ له‌ كرداری هه‌ناسه‌دان و رووشنه‌ پیكهاتنی رووه‌ك و كشتوكال كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری سیلبی له‌ سه‌ر رووبه‌ری سه‌وزایی وه‌ به‌رهه‌می كشتوكال ده‌بیت ،روژانه‌ له‌ كوردستان و زور وه‌لاتی تری جیهانیش به‌ هوی كاریگه‌ری خولبارینه‌وه‌ چه‌ندین گه‌شتی ئاسمانی نیوان وه‌لاتان راده‌وه‌ستیت،كه‌ به‌ رای ئه‌و ماموستایه‌ ئه‌وه‌یش یه‌كیكی تر له‌ كاریگه‌ره‌ سلبیه‌كانی خولبارینه‌ .

(جه‌میل علی )ماموستای  یاریده‌ده‌ر له‌زانكوی سلیمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كاتیك خولبارین كاریگه‌ری له‌ سه‌ر ته‌ندورسته‌ مروڤ ده‌بیت ئه‌وا زیان به‌ ئابوری وه‌لاته‌كه‌ ده‌گه‌ینیت ،

ژونكه‌ كاتیك كه‌سیك به‌ هوی خولبارینه‌وه‌ نه‌خوش ده‌بیت كاریگه‌ری سیلبی بو سه‌ر ئابوری تاكه‌ كه‌سی و كومه‌لگایش ده‌بیت .

جه‌میل علی ووتیشی به‌ هوی نه‌خوشیه‌كه‌وه‌ تاكه‌كان بریك پاره‌ بو چاره‌سه‌ری نه‌خوشی خویان خه‌رج ده‌كه‌ن وه‌ هه‌روها ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ نه‌خوش ده‌بن ریژه‌ی به‌رهه‌م هینانی ئه‌وان راده‌وه‌ستیت كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ واتای كه‌م بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م وه‌ دوا جار زیان به‌ ئابوری وه‌لات ده‌گه‌ینیت .

به‌ پی تویژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ چه‌ند سالی رابردوو دا له‌ ئه‌مریكا ئه‌نجام د ه‌راوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ویرای زیانه‌كانی خولبارین كه‌ هه‌یه‌تی خولبارین لایه‌نی ئیجابیشی هه‌یه‌ كه‌ ده‌بیته‌ هوی له‌ ناو بردنی كومه‌لیك میروی زیانبه‌خش به‌ كشتوكال و رووبه‌ری سه‌وزاییه‌كان ،ماموستا خالید فائیق باس له‌ لیكه‌وته‌ ئیجابیكانی دیارده‌ی خولبارین ده‌كات ووتی "كاتیك ئه‌م خولبارینه‌ له‌ ناوچه‌كانی هه‌ریم ده‌باریت ئه‌و ماده‌ پروتوئین و خوراكیانه‌ ده‌بارینیته‌وه‌ ناو زه‌وه‌یه‌ كشتوكالیه‌كان وه‌ له‌وه‌رگه‌كان كه‌ ئه‌مه‌ش واتا خوراكی پیویست بۆ گه‌شه‌ی رووكه‌كان به‌ هۆی خولبارینه‌وه‌ ده‌بیت .

جه‌میل عله‌ شاره‌زای بواری ئابوری ئاماژه‌ به‌ زیانه‌ ئابوریه‌كانی خولبارین ده‌كات كه‌ چون ده‌بیته‌ هوكاری راگرتنی هاتووچوو كه‌ كاریگه‌ری سلبی له‌ ده‌كه‌ویته‌وه‌ له‌ چه‌ند روویه‌ك ووتیشی كاتیك هویه‌كانی گواستنه‌وه‌ به‌ هۆی خولبارینه‌وه‌ راده‌وه‌ستیت ده‌بیته‌ هوی راوه‌ستانی چالاكی بازرگانی وه‌ تیك چوونی پلانی خاونكاران وه‌ به‌ هه‌ده‌ر چوونی كاته‌كان ئه‌مانه‌ش زیانی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر ئابوری وه‌لات ده‌بیت .

هه‌روها كاریگه‌ری ده‌بیت  له‌ سه‌ر كشتوكال كه‌ كه‌رتیكی زیندووی ئابووریه‌ وه‌ هه‌روها شاره‌زایه‌كانی هه‌ریمی كوردستان پبان وایه‌ بو كه‌م كردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سلبیه‌كانی خولبارین ده‌بیت رووپوشی سه‌وزایی زیاد بكریت وه‌ پیشتینه‌ی سه‌وزایی بۆ شاره‌كان دوروست بكریت

هه‌روها هوشداری ئه‌وه‌شی دا كه‌ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری په‌یویست بو دیارده‌ی حولبارین نه‌كریت ره‌نگه‌ له‌ داهاتوو كوردستن ببیته‌ وه‌لاتیكی بیابان

جه‌میل علی ماموستای زانكو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات هه‌ندیك رووداوو هه‌یه‌ كاریگه‌ریان خراپتره‌ وه‌ زیاتره‌ له‌ خولبارین به‌لام ئه‌و دیاردانه‌ له‌ كوردستان كه‌من ،له‌و باره‌شه‌وه‌ ووتی به‌ گشتی خولبارین كاریگری خراپ له‌ سه‌ر ئابوری هه‌ر وه‌لاتیك دوروشت ده‌كات به‌ هه‌ریمی كوردستانیشه‌وه‌ به‌لام ئاستی خراپی ناگاته‌ ئاستی خراپی كاریگه‌ریه‌كانی رووداوی سروشتی تر وه‌كو (بومه‌له‌رزه‌ وه‌ لافاو و ئاگه‌ر كه‌وتنه‌وه‌ )

ملازم شیما فرحان

جاری بيندراوی ئه‌م بابه‌ته‌: 549


busy
 

track web hits