|
دووكه‌لی ئۆتۆمبێل دیارده‌ی ترشه لۆكهباران ده‌گه‌رێنیته‌وه |
|
توێژه‌ره ئه‌مریكییه‌كان هۆشداری ئه‌وه‌یان دا به‌وه‌ی جورێكی دیكه له‌بارانی ترشه‌لۆك په‌یدا بووه,سه‌رچاوه‌ی دروست بوونیشی پاشماوه‌كانی دوكه‌ڵی ئۆتۆمبێله نه‌ك سه‌رچاوه‌كانی دروست كردنی ووزه ,كه‌وا هه‌ره‌شه‌یه بۆسهردارستانهكانی جیهان.به پێی ئه‌و راپۆرته‌ی كه‌وا له گۆڤاری (العلوم الامریكیه)هاتووه,ئاماژه به‌وه ده‌كات ده‌ردانی نایترۆجین له دوكه‌لی سه‌یاره‌كان,له‌گه‌ل ئهوپهینانهی كه‌له به‌رگه هه‌وای سه‌ره‌وه‌ی زه‌وی كۆبۆته‌وه ,دووباره دهباریتهوه سه‌رزه‌وی به شێوه‌ی بارانی ترش له جۆری ترشی نیتریك ,ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه وایه دووباره‌ی دیارده‌ی ترشه لۆكه بارانه,ئه‌و ترشی نیتریكه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌بێت له سه‌رگوڵ ودارستانهكان وسه‌رچاوه‌ی ماسی,چونكه جۆرێك له ماده‌ی كیمیایی له سه‌ری دروست ده‌كات كه رێگر ده‌بێت له هاتووچۆی ئاو,له كوتاییدا ده‌بێته هۆی له ناوچوونی هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م دیارده‌یه روویدا له ساڵانی هه‌شتای رابردوو به‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری گازه زیان به‌خشه‌كان بڵاوه‌ی به‌رگه هه‌وای زه‌وی كرا له ئه‌نجامی پرۆسه‌ی دروستكردنی وزه‌دا.سه‌ره‌نجام زیانێكی زۆر گه‌وره‌ی گه‌یاند به سه‌وزایی له سه‌رئاستی جیهان به هاوكاری دلسوزانی بواری پاراستنی ژینگه دۆخه‌كه چاره‌سه‌ركرا ههردوومادهكه نیتریك, كبریت دووترشی زۆر توند وبه هێزن كاریگه‌رییه‌كی زۆر ترسناك ده‌خه‌نه سهرژینگه,هه‌روه‌ك اناكان ئاماژه‌یان داوه به‌وه‌ی دیارده‌ی ترشه‌لۆكه باران زۆر له سه‌ره‌خۆ رووده‌دات ,به‌لام له كاتی دروست بوونی چڕبوونه‌وه‌ی دیارده‌كه زیانێكی زۆر گه‌وره دروست ده‌كات له سهردارستانهكان به شێوه‌یه‌كی گشتی ,كه ئه‌مه‌ش هه‌ره‌شه‌یه‌ك ده‌بیت بۆ زیاتر تێكچوونی هاوسه‌نگی ژینگه ,كێشه‌كان قه‌باره‌یان زیاتر ده‌بێت وقوربانی زیاتری لێ ده‌كه‌ویته‌وه.
وه‌رگیراوه له رۆژنامه‌ی خه‌بات
ئا/هوزان احمد
 |